هاتوچۆ هۆشداری دەداتە سەرجەم شۆفێران 


نەتەوە  |   15:40:49 2019-10-08  |   (343) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەرایەتی "هاتوچۆی سلێمانی" هۆشداری لە بوونی دیاردەی تابلۆی ساختە دەدات.
A+    A-

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، سەرجەم شۆفێرانی مەدەنی‌ و شۆفێرانی فەرمانگە حكومییەكان‌ و فەرمانبەران، كە لە هەر پلە ‌و پایەیەكدا بن ئاگادار دەكاتەوە، كە نابێت بەهیچ شێوەیەك تابلۆی فەرمی ئۆتۆمبێلەكانیان، كە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانییەوە پێدراوە لێیبكەنەوە‌ و بیگۆڕن بە تابلۆی كاتی، یاخود تابلۆی ساختە بەكاربهێنن بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، هەر شۆفێرێك پێچەوانەی ڕێنماییەكان بێت لەلایەن بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانییەوە دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە ‌و ڕەوانەی دادگا دەكرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان