كه‌ش و هه‌وای رۆژی چوارشه‌ممه‌


نەتەوە  |   13:34:13 2019-10-08  |   (166) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی "هه‌رێم" گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای رۆژی چوارشه‌ممه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ به‌پێی پله‌كانی گه‌رما به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه‌.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ 9/10/2019،  ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت.


هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای هه‌ولێر 20 پله‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 35 پله‌ له‌ سلێمانی نزمترین پله‌ 20 و به‌رزترین 34 پله‌ ده‌بێت و له‌ دهۆكیش نزمترین 20 و به‌رزترین 33 پله‌ و له‌ كه‌ركوك نزمترین 22 و به‌رزترین پله‌ 38 ده‌بێت.


خێرایی باش له‌ نێوان 5 بۆ 15 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 9 بۆ 10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان