پارە بۆ قەرزی بچووك دابین دەكرێت


نەتەوە  |   12:16:18 2019-10-08  |   (763) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیارە "حكوومەت" بڕە پارەیەك تەرخان بكات بۆ دەستپێكردنەوەی قەرزی بچووكی لاوان و قەرزیش بۆ سندوقەكە وەربگیرێت.
A+    A-

 

وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی لە نوسراوێكدا بۆ ئەنجومەنی وەزیران داوای بڕە پارەیەكی كردووە و بڕیارە بەم نزیكانە پارەكە بدرێتە سندوقی پڕۆژە بچووكەكان، هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان سندوقی قەرزی بچووك بڕی 37 ملیار دیناری تێدایە و بڕیارە حكوومەت بڕە پارەیەك بداتە سندوقەكە، هه‌روه‌ها بانكی نێودەوڵەتیش بڕە قەرزێك بدات.


كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێم له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌فته‌نامه‌ی (باس)ی ڕاگەیاندوه‌، هەوڵێكی باش دەستی پێكردووە بۆ دابینكردنی پارە بۆدانی  قەرزی بچووك.


وتیشی:" بڕیارە حكوومەت پارەمان پێ بدات، هاوكات قەرزیش لە رێگەی بانكی ناوەندی پێمان بدرێت، داواشمان لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عێراق كردووە لە رێگەی  بانكی ناوەندی قەرزمان پێ بدات بۆ سندوقی قەرزی بچووك".


پاش دیاریی كردنی میكانیزمی نوێ لە 6 ملیۆن دینار تاوەكو 15 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵاەتی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئەوەی پڕۆژە پێشكەش دەكات دەبێت پێشووتر راهێنانی پیشەیی ئەنجام دابێت و شارەزابێت لە بەرێوەبردنی پڕۆژە".


ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەكەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی پەسند بكرێت ئەمساڵ پێدانی قەرزەكە دەست پێ دەكاتەوە، هاوكات پێداچوونه‌وه‌ به‌ رێنماییه‌كانی قه‌رزی بچووك كراوە و بڕیاری دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی نوێ بۆ پێدانی قه‌رزەكە و ده‌سته‌به‌ر كردنی هه‌لی كار بۆیان كاری لەسەر كراوە.


لای خۆشیه‌وه‌ ئارام ئەنوەر، بەرێوەبەری سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچووكەكانی لاوان لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی به‌هه‌فته‌نامه‌كه‌ی راگەیاندوه‌، لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووبارە پێدانەوەی قەرزی بچووک بە گەنجان پەسند كراوە" .


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یەکەم مەرجی پێدانی قەرزی بچوک تەمەنە، دەبێت تەمەنی لە نێوان 16 بۆ 35 ساڵیدابێت، دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت و خاوەنی بیرۆکە بێت ، توانای دارایی لاواز بێت و کاری نەبێت.


بەپێی رێنماییەكان ئەو كەسەی داوای قەرز دەكات فەرمانبەری حكوومەت نەبێت و لە كاتی وەرگرتنی قەرزەكە دەبێت كەفیلی هەبێت ئەگەر پارەكە كەم بێت یەك كەفیلی دەوێتن، بەڵام ئەگەر 15 ملیۆن بێت ئەوە دەبێت دوو كەفیلی هەبێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان