ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌ توركیا ده‌كات


نەتەوە  |   20:28:42 2019-10-07  |   (242) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆكی ئەمریكا، لەبارەی دۆخی باكوری سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەگەر توركیا كارێك بكات، كە لە سنور دەربچێت، ئابوریەكەی تێكدەشكێنم".
A+    A-

 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا لە نوێترین تویتیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "هەروەك چۆن پێشتریش وتوومە و ئێستاش دووپاتیدەكەمەوە، ئەگەر توركیا كارێك بكات كە من بە ژیریی بێپایانی خۆم پێموابێت سنووری بەزاندووە، ئەو كاتە ئابوورییەكەی بە تەواوی وێراندەكەم". 


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، "دەبێت توركیا و وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتانی دیكەش ئاگاداری چەكدارە داعشە دەستگیركراوەكان و خانەوادەكانیان بن. ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زیاتر لەوە كاریكردووە كە هەركەس پێشبینیكردبێت، لەوانەش كۆنترۆڵكردنەوەی 100%ـی خەلافەتەكەی داعش. ئێستا كاتی ئەوەیە كە وڵاتانی دیكەش لە ناوچەكە، لەوانەش وڵاتە دەوڵەمەندەكان، سنووری خۆیان بپارێزن".





loading...











زۆرترین بینراوەکان