بڕیارێك له‌باره‌ی پەڕلەمانتاران و فەرمانبەرانی هەرێم ده‌ركرا  


نەتەوە  |   20:13:45 2019-10-07  |   (651) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان، گەشتكردنی پەڕلەمانتار و فەرمانبەران بۆ دەرەوەی وڵات ڕادەگرێت، ئەندامێكی لیژنەی یاساییش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

بەپێی نووسراوێك، كە واژۆی ڕێواس فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی لەسەرە ئاماژە بەوەدراوە "هاوكات لەگەڵ ڕاگرتنی هەموو خەرجییەك جگە لە پێداویستییە گرنگەكان، بڕیارماندا بە ڕاگرتنی هەموو جۆرە شاندكردنێكی پەڕلەمانتار و فەرمانبەران بۆ دەرەوەی وڵات، جگە لەو حاڵەتانەی، كە پێشتر ڕەزامەندی نووسراوی لەسەر دراوە، تا ئەو كاتەی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان شێواز و مەرجەكانی شاندكردن ڕێكدەخاتەوە”.


لەو بارەیەوە خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ سایتی خەڵكی ڕاگەیاندوه‌، "ڕاستە سەرۆكایەتی پەڕلەمان بڕیاری داوە گەشتكردنی پەڕلەمانتاران بۆ دەرەوە ڕابگیرێت، ئەمەش كارێكی باشە ئەگەر سنووردار بكرێت و گەشتەكان تەنیا بۆ كاری پێًویست بن، چونكە هەندێك جار پێویستە شاند بچێت بۆ دەرەوەی وڵات بۆ بەشداریكردنی لیژنەكان لە خولەكان یان كاری پێویست، بەڵام نەك هەر یەكێك ویستی سەفەر بكات".


وتیشی: "كۆمەڵێك شاند سەردانی دەرەوەیان كردووە، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە ئەو بڕیارەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان بۆ چ مەبەستێك دەركراوە، كە ئاخۆ داراییە یاخود مەبەستی تری لە پشتەوەیە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان