وه‌زیری دارایی بەڵێنێکی سه‌رۆك وه‌زیران جێبه‌جێ دەکات


نەتەوە  |   19:24:48 2019-10-07  |   (720) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری دارایی "عێراق" بەڵێنێکی سەرۆک وەزیران بە خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی، جێبەجی دەکات.
A+    A-

 

ئەمڕۆ دووشەممە 7/10/2019، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و وەزری دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر وەرگرتنەوەی ئەو سەربازانە دا، کە گرێبەستەکانیان هەڵوەشێندرابوویەوە.


ئه‌و بڕیاره‌ش وەرگرتنەوەکە 108 هەزار و 482 کەس لەسەر میلاکی وەزارەتی بەرگری دەگرێتەوە و بەمەش مووچەیەکی مانگانە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی هاووڵاتییان، دەبڕێتەوە.


جێی باسه‌ رۆژی یەکشەممە 6/10/2019، حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی ژمارەیەک بڕیاری بۆ باشترکردنی بژێوی هاووڵاتییان دەرکرد، کە یەکێکیان گەڕاندنەوەی ئەوانە بوو، کە گرێبەستەکانیان هەڵوەشێندرابوونەوە یان دەرکرابوون.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان