سەفین دزەیی: پشتیوانی لە حكومەتی عیراق و خۆپیشاندەرانیش دەكەین


نەتەوە  |   17:46:57 2019-10-07  |   (184) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم پشتیوانی لە حكومەتی عیراق بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی ده‌كات، لە هەمان كاتدا پشتیوانی لە داوای ڕەوای خۆپیشاندەرانیش دەكات.
A+    A-

 

ئاژانسی (سپۆتنیك)ی ڕوسی لە زاری سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاویكردۆتەوە، "ئەو داواكارییانەی خۆپیشاندەران داوای دەكەن ڕەوان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئاڵۆزییەكان و ئەو ڕووداوانەی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵی بەلاڕێدابردنی خۆیشاندانەكانمان بەدی كرد”.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "پشتیوانی لە عەبدولمەهدی دەكەین بۆ هێوركردنەوەی ڕەوشی وڵات و پشتیوانی لە هەنگاوەكانی تێپەڕاندنی ئەم تەنگژەی ئێستا دەكەین"، بەڕاستیشی نەزانی بەرپرسیارێتی كێشە و هەڵەكانی حكومەتەكانی پێشووی عیراق لەماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا بخرێتە ئەستۆی سەرۆك وەزیرانی ئێستا.


سەفین دزەیی هیواشی خواستووه‌، هەوڵ بۆ تێپەڕاندنی تەنگژەكانی ئێستا بدرێت و حكومەت بەدەم داواكاری و داخوازی خۆپیشاندەرانەوە بچێت و خزمەتگوزاری بۆ خەڵك دابین بكات و ژیان و بژێوی هاووڵاتیان باشبكات و هەلی كاریش بۆ بێكارەكان بدۆزێتەوە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان