نوێترین زانیاری له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ته‌مموزه‌وه‌


نەتەوە  |   17:38:52 2019-10-06  |   (1,695) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌" به‌ پێدانی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی 2019ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنه‌كه‌ی دواده‌كه‌وێت و ئه‌مڕۆ مووچه‌یی هیچ وه‌زاره‌تێك دابه‌شناكرێت.
A+    A-

 

دوای كۆتایی هێنانی پاشەكه‌وتی مووچه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئازاری ئه‌مساڵ، حكومه‌تی هه‌رێم "به‌ڵێنیدا" مانگانه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی خۆیدا دابه‌شبكرێت، به‌ڵام ماوه‌ی سێ مانگه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ لەكاتی خۆیدا دواده‌كه‌وێت.


به‌پێی بڕیاری پێشوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، ده‌بوو له‌ 5 تاوه‌كو 26ی هه‌موو مانگێك، مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان و خانه‌نشینان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ به‌ دواڕۆژ دراوه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هیچ وه‌زاره‌تێك دابه‌شناكرێت.


جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی دواڕۆژ رایگه‌یاندوه‌، ئاگاداری هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ نین و وه‌زاره‌تی دارایی هیچ زانیارییه‌كی به‌ڕه‌سمی پێ ڕانه‌گه‌یاندووین.


بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگێك حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به‌ 881 ملیار دینار هه‌یه‌، كه‌ 453 ملیار دیناری مانگانه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ پێده‌گات، هه‌روه‌ها 378 ملیار دیناری دیكه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ له‌ فرۆشتنی نه‌وت به‌ دارایی ده‌درێت ئه‌و 50 ملیار دیناره‌شی كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌درێت.


له‌ مانگه‌كانی پێشوو، وه‌زاره‌تی دارایی به‌ دوو قۆناغ مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی دابه‌شكردووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌، په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی و دارایی له‌ قۆناغی یه‌كه‌م له‌ پاره‌ی داهاتی ناوخۆو فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت، قۆناغی دووه‌میش له‌و پاره‌یه‌ ده‌بێت كه‌ مانگانه‌ به‌غدا بۆ هه‌رێم_ی ده‌نێرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان