حکومەتی هەرێم هەنگاوێکی نوێ بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران دەگرێتەبەر


نەتەوە  |   13:26:15 2019-10-06  |   (2,011) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی دارایی "هه‌رێم" ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ناردنی لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ به‌غدا، بڕیاریشە له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیستی میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رەوانە بکرێت.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی دواڕۆژ له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌پێی زانیارییه‌كان، کە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دەستیکەوتووە، بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی 2020ی عێراق، به‌غدا جارێكی دیكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ژماری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ داوای لیستێكی نوێی فەرمانبەرانی كردووه‌ و هه‌رێمیش به‌ داواكه‌ رازی بووه‌ و هه‌ر كاتێكیش لیستی وه‌زاره‌ته‌ مه‌ده‌نییه‌كان ته‌واوبێت، ئه‌وا بۆ به‌غدا ده‌نێردرێت.


هاوكات بڕیارە سبەی 7ی تشرینی یه‌كه‌م لیستی میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌غدا بنێردرێت، كه‌ ئامانج له‌ ناردنی بۆ زانینی ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ و ناردنی 612 ملیار دیناره‌، كه‌ ده‌بوو له‌ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوو پاره‌كه‌ بۆ هه‌رێم بنێردرێت، به‌ڵام تائێستا نه‌هاتووه‌.


لای خۆشیه‌وه‌ سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، دوایین جار وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق داوای لیستی میلاك و سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كردووه‌ كه‌ مانگانه‌ له‌و وه‌زاره‌تە مووچه‌ وه‌رده‌گرن.


له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2018، چه‌ند لیژنه‌یه‌كی به‌غدا بۆ وردبینكردن له‌ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران هاتنه‌ هه‌رێم و لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان پێدراوه‌.


سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "پێشتر لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كه‌ به‌پێی سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆماركرابوون، راده‌ستی لیژنه‌كان كراون، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌مێنێت، حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ییه‌ جارێكی دیكه‌ لیستی نوێیان راده‌ستبكاته‌وه‌".


به‌پێی سیسته‌می بایۆمه‌تری ملیۆنێك و 250 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری مه‌ده‌نی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خانه‌نشین له‌ هه‌رێم تۆماركراون و مانگانه‌ 881 ملیار دیناریان وه‌كو مووچه‌ پێده‌درێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان