نه‌وید زه‌ردی باری تەندروستی تێکچووه‌


نەتەوە  |   20:09:55 2019-10-05  |   (725) جار خوێندراوەتەوە

loading...
گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان نەوید زەردی باری تەندروستی تێکچووە و بەهۆی ئازارێکی زۆر لە ڕیخۆڵەی کۆنسێرتێكی دواخست.
A+    A-

 

نەوید لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویكردۆته‌وه‌، بۆ یەکەمین جار لەم چەند ساڵەی کاردەکەم دەبێ خەبەرێکی لەوبابەتەتان پێ بڵێم کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە باری تەندروستیم تەواو نەبوو سەردانی نەخۆشخانەیەکم کرد لەلەندەن، بەهۆی ئەوەوە کە ناتوانم لە نەخۆشخانە دەرچم و بەوهۆیەوە کۆنسێرتەکەی سبەی یەکشممەمان دواخست بۆ ڕۆژی ٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.


جێی باسه‌ نه‌وید زه‌ردی خه‌ڵكی‌ شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و له‌ ساڵی ٢٠٠٤ەوە ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌ و له‌ ئێستادا له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان