نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ له‌ به‌غداوه‌


نەتەوە  |   16:30:07 2019-10-05  |   (1,814) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ كاروباری وەبەرهێنان رایدەگەیەنێت: "خۆپیشاندانەكانی بەغدا كاریگەری له‌سه‌ر دواكەوتنی مووچەی هەرێمی كوردستان نابێت".
A+    A-

 

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ كاروباری وەبەرهێنان و ئه‌نجومه‌نی راژه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگەیاندوه‌، "خۆپیشاندانی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كاریگەری له‌سه‌ر هاتنی مووچەی كوردستان نابێت، چونكە ئەوە پڕۆسەیەكی بانكییە و هیوادارین دۆخەكە بەزووترین كات ئاسایی بكرێتەوە".


ناوبراو سەبارەت بەمووچەی پاشەكەوتی ساڵانی رابوردووی فەرمانبەران روونیكردەوە: "ئێستا وەزیری نوێی دارایی هاتووە و لەهەوڵداین بۆ تێگەیشتن لەگەڵ بەغدا لیژنەیەك پێكبهێنن بۆ پێداچوونەوە بەهەموو ئەو بودجانەی لەساڵانی رابوردوودا هەبووە تائێستا بۆ ئەوەی ئەو كەموكورتییانەی لەلایەن هەرێمەوە یان بەغدا هەیە جێبەجێ بكرێت".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "به‌هیواین ئەو دۆخەی لەبەغدا هەیە تێپەڕێنرێت ئەو لیژنانە دەستبەكار بكەن بۆ دابینكردنی بودجەی ساڵی داهاتوو، بەتەئكید مووچە لەكاتی خۆیدا بەردەوام دەبێت، بەڵام بۆ قەرزەكان دەبێت لەگەڵ بەغدا یەكلایی بكرێتەوە، چونكە هۆكاری بوونی پاشەكەوت بەهۆی بڕانی بودجە بووە لەلایەن بەغداوە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان