سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌نێرێت


نەتەوە  |   15:16:11 2019-10-05  |   (1,793) جار خوێندراوەتەوە

loading...
عادل عەبدولمەهدی له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، داوای "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم" ده‌كات.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی دواڕۆژ له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە ده‌ست كه‌وتووه‌: هه‌فته‌ی رابوردوو عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نامه‌یه‌كی رەسمی ئاڕاسته‌ی مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌ له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.


به‌ پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، ناوه‌ڕۆكی نامه‌ی عەبدولمەهدی بناغه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولایه‌ له‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراق و داوایكردووه‌ جددی بن و په‌له‌ بكه‌ن له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ر له‌وه‌ی بچێته‌ په‌رله‌مان.


هه‌روه‌ها وابڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا مەسرور بارزانی به‌ رەسمی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی عەبدولمەهدی بداته‌وه‌ و تیایدا بۆچوون و پێشنیازی هه‌رێم له‌باره‌ی كێشه‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی عێراق بخاته‌ڕوو.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان