ئه‌حلام هەڕەشە له‌ مێرده‌كه‌ی ده‌كات


نەتەوە  |   19:25:56 2019-10-04  |   (345) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمه‌ گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب "ئه‌حلام"، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی لایكی بۆ یه‌كێك له‌ وێنه‌كانی كیم كارداشیان كردووه‌ له‌ گرته‌ڤیدیۆیه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات.
A+    A-

 

وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌حلام له‌ ئینستاگرام ته‌ماشای چه‌ند پۆستێك ده‌كات، له‌پڕ ناوی موباره‌ك هاجه‌ری هاوسه‌ری دێته‌به‌رچاوی، كه‌ لایكی بۆ وێنه‌یه‌كی كیم كارداشیان، ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فزیۆنیی ئه‌مریكا كردووه‌.


له‌ ڤیدیۆكه‌دا ئه‌حلام هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ مێرده‌كه‌ی ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: بۆم بوه‌سته‌، ئه‌م وێنه‌یه‌ لایكی موباره‌كی له‌سه‌ره‌، ئه‌بو محه‌مه‌د له‌ كوێی، له‌ماڵه‌وه‌ی؟ من هه‌ر ئه‌مڕۆ دێمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان