ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی ئه‌م پاره‌یه‌ ده‌كرێت


نەتەوە  |   16:29:55 2019-10-04  |   (1,663) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دارایی حکوومەتی "ھەرێم" ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەی ھەردوو خولی یەکەم و دووەمی چاودێری ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان دەربڕی.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ شێرکۆ سەعید، لێپرسراوی بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاندوه‌، "نووسراوی ڕەزامەندی وەزارەتی داراییمان بەدەست گەیشتووە بۆ خەرجکردنی پارەی چاودێرانی ھەردوو خولی یەکەم و دووەمی چاودێرانی تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی ٩ ی بنەڕەتی و ١٢ ی ئامادەیی".


ناوبراو وتیشی: " ھەر ١٢ پەروەردەی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان ئاگادارکردەوە کە ناوی چاودێران ڕەوانەی گەنجینەکان بکەن بۆ ئەوەی پارەکەیان بۆ خەرج بکرێت".


جێی باسه‌ پارەی چاودێری تاقیکردنەوەکان بۆ ھەر ڕۆژێکی تاقیکردنەوە ١٢ ھەزار دینارە، بەو پێیەی ھەر مامۆستایەکی چاودێری پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی کە شەش تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن ٧٢ ھەزار دینار و مامۆستای چاودێری تاقیکردنەوەی ١٢ی ئامادەیی، کە ٧ تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن بڕی ٨٤ ھەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان