هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی قاسم سلەیمانی پووچەڵ دەکرێتەوە


نەتەوە  |   15:53:00 2019-10-03  |   (159) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دەزگای هەواڵگری سەربە سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای دەکات کە هەوڵێکی کوشتنی قاسم سلەیمانی-یان لەکاتی پوچەڵکردوەتەوە و تۆمەتبارەکانیش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەیانەوە دەستگیرکراون.
A+    A-


بە گوێرەی هەواڵێکی ئەو دەزگا هەواڵگرییە کە بە ئاژانسی تەسنیم-ی راگەیاندووە ئەو هەوڵە بە پیلانی "وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل" بووە کە هەوڵدراوە فەرماندەی فەیلەقی قودس لە رێگەی کۆمەڵێک گروپی تیرۆرستیی بەکرێگیراوەوە بکوژرێت کە تۆمەتبارەکان لە شاری کرمان و لە نزیک یەکێک لە حوسەینییەکان و ماڵی باوکی قاسم سولەیمانی خانویەکیان بەکرێ گرتووە و هەوڵیانداوە و 350 بۆ 500 کیلۆگرام ماددەی تەقینەوە لە ژێر ئەو حوسەینییەدا بچێنن و لەو کاتەدا بیتەقێننەوە کە سولەیمانی و بنەماڵەکەی لە یادی شەهیدکردنی ئیمام حسێندا ئامادە دەبن".

 

دەستگیرکراوەکان ژمارەیان سێ کەسە و بەوتەی ئاژانسەکە دانیان بەوەداناوە کە ئەوان ئامانجیان ئەوە بووە قاسم سولەیمانی بکوژن تا دۆخی ناوخۆیی ئێران تێکبدەن.

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی پاسداران ئەو کەسانەبۆ ئەو کارە پارەیەکی زۆریان بۆ خەرجکراوە".





loading...











زۆرترین بینراوەکان