نوێترین زانیاری له‌باره‌ی گەڕاندنەوەی ئه‌م دەرماڵەیه‌ ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   17:57:22 2019-10-02  |   (338) جار خوێندراوەتەوە

loading...
نووسراو و وەڵامدانەوە لە نێوان "هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی دارایی و ئابووری" لەبارەی گەڕاندنەوەی دەرماڵەی قوتابییان لەئارادایە.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌باس ئه‌که‌ره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوه‌، "وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به ‌نووسراوێکی فه‌رمی، وەڵامی وه‌زاره‌تی دارایی داوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیانی زانکۆ و په‌یمانگاکان".


لای خۆشیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەسایتی باسنیوزی ڕاگەیاندوه‌، وەزارەتی داراییش وەڵامی نووسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای داوەتەوە.


ڕوونیشی کردەوە، بابەتی خەرجکردنی دەرماڵەی قوتابییان پێویستی بە ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران هەیە، بەتایبەتیش لەبارەی بڕی ئەو پارەیەی کە وەک دەرماڵە بە قوتابییان دەدرێت.


هەرچەندە وتەبێژانی هەردوو وەزارەت ئاماژە بە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی قوتابییان دەکەن، بەڵام هیچیان زانیارییان لەبارەی بڕی خەرجکردنی دەرماڵەکە نەخستە ڕوو، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە، دەرماڵەی قوتابییان بڕدراوە و تاوەکوو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەی گەڕاندنەوەی نەدراوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان