له‌ داراییه‌وه‌ نوێترین زانیاری له‌باره‌ی دانه‌وه‌ی پاشەكەوتی موچه‌ ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   23:32:59 2019-10-01  |   (1,564) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێكی "لیژنەی دارایی" لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە رۆژانی داهاتوو وەزیری دارایی ئامادەی كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بێت و حكومەتی هەرێمیش رونكردنەوە لەسەر ئامادەكارییەكانی بودجەی 2020ی هەرێم بدات، ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، "تائێستا روون نییە حكومەت چۆن پاشەكەوت دەگێڕێتەوە بەتایبەت سێ مانگی ساڵی 2019".
A+    A-

 

لەسەر پرسی بانگكردنی وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم بۆ كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بەمەستی وەڵامدانەوەی پرسیارەكان لەبارەی ئامادەكارییەكانی پرۆژە یاسای بودجەو گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەو پێدانی مووچە لەوادەی خۆیدا، د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نەوا رایگەیاندوه‌، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بەڵام لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە داواكراوە كە مۆڵەتێكیان پێ بدرێت تاوەكو كاروباری دارایی خۆیان رێكبخەن و لەگەڵ حكومەتی بەغدا هێماكانی رێككەوتن و ئەوكێشانەی، كە هەیە لە ڕووی داراییەوە لەنێوان هەردوولا رونبێتەوەو دواتر لە پەرلەمانی كوردستان داتاو زانیاریەكان ئاشكرا بكەن و باسی بودجەو داهاتووی بودجەش لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێبكەن.


وتیشی: "ئێمە چاوەڕوانین لە چەند رۆژی داهاتوو دوایین زانیاریمان لەسەر ئەو پرسە پێ بڵێنەوە، چونكە ئیتر كات بەسەر دەچێت و كاتی زۆر نەماوە بۆ ئامادەكردنی بودجەو پێویستە بەهەماهەنگی بێت لەگەڵ بەغدا، چونكە دەبێت لەچوارچێوەی بودجەی عیراقدا و بۆ سێ ساڵی داهاتوو بێت و بۆ ئەوەش وردەكاری ئەو پرسە گرنگە". 


سەبارەت بە پرسی گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەو پێدانی مووچەی مانگەكانی ئەمساڵی 2019 بەفەرمانبەران كە لەلایەن بەغداوە رەوانەی هەرێم كراوە، د. شێركۆ جەودەت وتی: "تائێستا رون نییە حكومەت چۆن پاشەكەوت دەگێڕێتەوە بۆ فەرمانبەران بەتایبەت سێ مانگی ساڵی 2019، ئەگەرچی وەكو فراكسیۆنی یەكگرتوو پرۆژەی پێویستمان پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووەو ئالیەتی گونجاو بۆ گێرانەوەی پاشەكەوتی مووچەش تێیدا دیاری كراوە كە مانگانە بڕێك لە پاشەكەوتەكە بخرێتە سەر حساب بانكی فەرمانبەران و ئومێدێك هەبێت بۆ گێرانەوەی پاشەكەوتی مووچە، بەڵام تائێستا لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە رون نییە چۆن پاشەكەوت دەگێڕێتەوەبۆ فەرمانبەران".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان