بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م موچه‌خۆرانه‌ خەرج دەكرێت


نەتەوە  |   20:36:58 2019-10-01  |   (663) جار خوێندراوەتەوە

loading...
زیادە مووچەی "پلە بەرزكردنەوە" بۆ ژماره‌یه‌ك موچه‌خۆری هه‌رێم لە مووچەی مانگی 6وە خەرج كرا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ چەند ساڵێكه‌ بەهۆی قەیرانی داراییه‌وه‌ راگیرابوو.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی باسنیوز له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌،بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەك دراوە، زیادە مووچەی پلە بەرزكردنەوە بۆ پۆلیسی پاسەوانیی زێرەڤانی، لە مووچەی مانگی 6وە خەرج كرا، كە چەند ساڵە بەهۆی قەیرانی دارایی راگیرابوو.
پلەبەرزكردنەوەكە ئەو پاسەوانانەشی گرتووەتەوە، كە پاسەوانی بارەگای سەرجەم حزبە كوردستانییەكانن، كه‌ ژمارەیان لە 20 هەزار كەس زیاترە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانن.


لای خۆشیه‌وه‌ هیمداد حوسێن، یەكێك لەو پاسەوانانەی پلە بەرزكردنەوەی بۆ خەرج كراوە بەسایته‌كه‌ی راگەیاندوه‌، لەدوای قەیرانی دارایی، پلەبەرزكردنەوەیان راگیرابوو، "ئێمە 5 ساڵە پلەمان بەرز نەكراوەتەوە، بەڵام لەگەڵ مووچەی مانگی 6 زیادەمووچەی پلە بەرزكردنەوەمان بۆ خەرج كرا، زیادەكە لە مانكی 6 دەستی پێكردووە و قەرەبووی پێشووی تێدا نییە".


روونیشیكردەوە، زیادە مووچەی پلە بەرزكردنەوە لە 40 هەزار دینارەوە دەستی پێكردووە تاوەكوو 170 هەزار دینار، ئەویش بەپێی ئەو پلەیەی پێی دراوە، وتیشی: "پێشووتر مووچەكەم 847 هەزار دینار بوو، ئێستا بووەتە یەک ملیۆن و 15 هەزار دینار".


عەقید سەران لەتیف، بەڕێوەبەری پۆلیسی پاسەوانی هەولێر رایگەیاندوه‌، وەكوو پۆلیس لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆ، پارەی پلە بەرزكردنەوەی پۆلیسی پاسەوانی بارەگا حزبییەكان خەرج كراوە.

 

روونیشی كردەوە، ئەو پۆلیسانە سەر بە زێرەڤانین و ئەركیان پاسەوانیی بارەگا حزبییەكانە و شایستە داراییەكانی خۆیان پێ دەدرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان