نوێترین زانیاری له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ساڵی داهاتوو


نەتەوە  |   21:46:49 2019-09-30  |   (482) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زیری ناوخۆی حکومەتی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: "له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆكین له‌سه‌ر ئەوەی، كە نابێت دەست بۆ قووت و مووچەی خەڵكی كوردستان ببرێت و نایشبێت پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببرێته‌ ناو گفتوگۆكانه‌وه‌"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئیراده‌یه‌كی باش له‌ هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه‌ بۆ رێككه‌وتن".
A+    A-

 

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌ندامی شاندی باڵای هه‌رێم بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان رایگه‌یاندووه‌، "هەردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا كۆكین لەسەر ئەوەی كە نابێت دەست ببرێت بۆ قووت و مووچەی خەڵكی كوردستان و نایشبێت ئەم پرسه‌ ببرێته‌ ناو گفتوگۆكان، لەبەرئەوەی مووچە مافێكی دەستوریی خەڵكە و حكومەتی عێراق لە هەرێم و پارێزگاكانی عێراق كارمەندی هەیە و بەپێی دەستور دەبێت مووچەیان دابینبكەن، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش مافی خۆیانە كە ئەو مافە دەستورییەیان بۆ دەستەبەر بكرێت".


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "ئێمە گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسە ناكەین، بەڵكو گفتۆگۆ دەكەین بۆ ئەوەی كێشەكانی دیكە چارەسەر بكەین".


وتیشی: "ئێمە ئیرادەیەكی بەهێزمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و هەمان ئیرادەیش لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بوونی هەیە، لەمەیش زیاتر ئێستا ستافێكی باش لە بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەیە، بۆیە گەشبینین بەو ئیرادەیە و مەزندە دەكەم دەستكەوتی باشیشی هەبێت".


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان