نوێترین زانیاری له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی حه‌مكۆ ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   19:43:57 2019-09-30  |   (590) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمیدی "حه‌مكۆ" به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تۆمه‌تباركرا و ده‌ستگیركرا، پۆلیسی هه‌ولێریش له‌وباره‌یه‌وه‌ نوێترین زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه‌، هونه‌رمه‌ند حه‌مكۆ ده‌ستگیركراوه‌و تائیستاش یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی دواڕۆژ وتیشی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گومان له‌ كه‌یسه‌كه‌دا هه‌یه‌، بۆیه‌ دادگا نه‌یتوانیوه‌ بڕیاری كۆتایی بدات و چاوه‌ڕێین تاكو دادگا قسه‌ی كۆتایی له‌سه‌ر ده‌كات".


به‌هۆی تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌ی (رۆژی 23ی ئه‌یلولی 2019) هونه‌رمه‌ند حه‌مكۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ به‌ماده‌ی 395 له‌یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركرا و تائیستا ده‌ستبه‌سه‌ره‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان