عیراق ئه‌م وڵاته‌ بە هێرشكردنە سەر حەشدی شەعبی تۆمه‌تبار دەكات


نەتەوە  |   15:55:06 2019-09-30  |   (108) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆكوەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، "لێكوڵینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئیسرائیل لە پشت هێرشەكانی سەر بارەگاكانی حەشدی شەعییە". 
A+    A-

 

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (ئەلجەزیرە) ڕایگەیاندوە، پێویستە تارمایی جەنگ لە ناوچەكە دووربخەینەوە و هەمووی باس لە قبووڵكردنی دانوستاندنەكان دەكەن بۆ چارەسەكردنی كێشەكان.


ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، زۆرێك لە ئاماژە هەن كە كەس جەنگی ناوێت لەناوچەكە جگە لە ئیسرائیل نەبێت، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، رۆیشتن بەرەو جەنگ دەكرێت لەهەر ساتێكدا و بەبڕیارێكی تاكە كەسی رووبدات، بەڵام دەرچوون لێی زەحمەت و مەینەتییە.


وتیشی: "چەند وڵاتێك لەناوچەكە رەنگە ببنە گۆڕەپانی چارەسەری دانوستاندنەكان و بەغدا یەكێكە لەو گۆڕەپانانە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان