نوێترین زانیاری له‌باره‌ی باران بارینه‌وه‌


نەتەوە  |   17:14:54 2019-09-29  |   (887) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پێشبینیکارێكی كه‌ش و هه‌وا ئاشكرایده‌كات، لە هەفتەی داهاتووەوە باران لە چەند شارێکی عێراق دەبارێت.
A+    A-

 

پێشبینیکار سادق عەتیە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویكردۆته‌وه‌ "بەپێی نەخشەی کەش و هەوای رۆژی شەممە ئاشکرایە پلەی گەرمی ئەم هەفتەیە بە جێگیری دەمێنێتەوە و بەرزبوونەوە و دابەزینێکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "بەپێی داتاکان لە رۆژی هەینی داهاتووەوە پلەی گەرمی دادەبەزێت، بەتایبەتی لە ناوەڕاست و باکوری وڵاتدا و سەرەتای بارانی پایز دەبێت، بەڵام لە باشووری وڵات پلەی گەرمی گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەر نایەت و رەنگە کەمێک دابەزێت".


ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو":رەشەباکانی باکوری رۆژئاوا بۆ ماوەی چەند رۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت و رێژەی شێ لە چەند شارێک بەرزدەبێتەوە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان