دەشنێ موڕاد بێ ماکیاژ دەرکەوت 


نەتەوە  |   19:43:42 2019-09-27  |   (604) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمە گۆرانی بێژیی کورد "دەشنێ موڕاد" بەستایلێکی تایبەت دەردەکەوێت و باسی ژینگە دەکات.
A+    A-

 

هونەرمەند "دەشنی موڕاد" لە پیگەیی تایبەتی خۆیی لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" وێنەیەکی خۆیی بە مکیاژ بڵاودەکاتەوە و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش نوسیوویه‌تی: "لە دەوروبەری هەولێر چ ڕوودەدات؟ خۆزگە بەو هاوڵاتیانەی ئاگادار نین شەوانە لەدەوروبەری هەولێر چ ڕوودەدات، کە بەبەرچاوی لێپرسراوان و پارێزەرانی ژینگە شەوانە ئاسمانی دەوروبەری ئەو شارە سیخناخ دەبێت بە دوکەڵی خەست و ڕەش، ئەمە دوکەڵی ئەو هەزاران کۆنە تایەیە کە لە قەلاب باردەکرێ و دەهێنرێتە دەرەوەی شار و لە زورگەکانی نزیک باغمرە و شوێنەکانی تر و لە دوای ڕۆژ ئاوابوون ئاگریان تێبەر دەبێت بەمەبەستی دەرهێنانی تەلەکانی ناوی و فرۆشتنەوەیان کە ژمارەیەک خەڵکی بێ ویژدان بۆ پەیداکردنی پارە گیانی ننیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتی ئەو شارەیان خستۆتە مەترسییەوە".


نوسیویه‌تی: "بەداخەوە چەند جارێک لێپرسراوان ئاگادار کراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئامادە نەبوون بەدەم ئەو ئاگادار کردنەوە بێن، کەچی کاتێ بۆ نوێکردنەوە و بەناوکردنی ئۆتۆمبێل ڕوو لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دەکەیت پارەیەکی پارەیەکی خەیاڵی بەناوی ژینگەوە لە هاوڵاتیان دەسێنن". 


جێی باسه‌ دەشنێ موڕاد، ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە، گۆرانیبێژ و پێشکەشکار و نمایشکارێکی پۆشاکی کوردە، لە ساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ بنەماڵەکەیی ڕۆشتووەتە وڵاتی هۆڵەندا و بۆ یەکەمجار لە بەرنامەی بێ کۆنتڕۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان