فەرماندەیه‌كی باڵا لە پۆستەكەی دورخرایەوە


نەتەوە  |   18:06:07 2019-09-27  |   (171) جار خوێندراوەتەوە

loading...
فەرماندەیه‌كی هێزەكانی "دژەتیرۆری عیراق" لە پۆستەكەی دورخرایەوە و گواسترایەوە بۆ ناو وەزارەتی بەرگری.
A+    A-

 

به‌پێی میدیاكانی عیراق فەریق ڕوكن، عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق لە پۆستەكەی دورخرایەوە و گواسترایەوە بۆ ناو وەزارەتی بەرگری و لە جێگەی ئەو ئەفسەرێكی دیكە ئەو پۆستە وەردەگرێت، بەبێ‌ ئەوەی ناوەكەی ئاشكرابكرێت.


دوای بڕیارەكە ناوبراو نیگەرانی خۆی دەربڕیووە و ئاماژەی بەوەكردووە، لە جیاتی خەڵاتكردن و بەخشینی مەدالیای سەركەوتن، نازانێت بۆچی سزا دەدرێت، هه‌روه‌ها داوای لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كردووە لە جیاتی گواستنەوەی خانەنشین بكرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان