پیاوێک له‌شه‌وى چوونە ناو کەژاوە هاوسه‌ره‌كه‌ى دەکوژێت و هەڵدێت


نەتەوە  |   14:38:12 2019-09-26  |   (479) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پیاوێک پاش کۆتایی هاتنی زەماوەندی هاوسەرگیرییەکەیان و لەدوای گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە، هاوسەرەکەی دەکوژێت و هەڵدێت ، کەسەکارەکەی بەم جۆرە پێی دەزانن.
A+    A-


له‌ رووداوێكى ته‌مومژاویدا له‌ گوندى "قه‌رنه‌ین" له‌ میسر، له‌دواى ئاهه‌نگى گواستنه‌وه‌ و چوونیان بۆ ماڵه‌وه‌، پیاوێک هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كوژێت و هه‌ڵدێت.

 

به‌پێى هەواڵەکە کە لەسایتى ئه‌لخه‌لیج بڵاوکراوەتەوە، به‌یانییه‌كه‌ى ماڵى باوكى كچه‌كه‌ چوون تا پیرۆزبایی لە کچ و زاواکەیان بكه‌ن، به‌ڵام كه‌س ده‌رگاى لێ نه‌كردوونه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌رگاكه‌یان به‌زۆر كردووه‌ته‌وه‌ و چوونه‌ته‌ ژووره‌وه‌، بینیویانه‌ كچه‌كه‌یان له‌ زه‌وییه‌كه‌دا كه‌وتووه‌ و هه‌موو گیانى خوێنه‌، باوكى هه‌ڵیگرتووه‌ و بینیویه‌تى به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌ماڵ نه‌بووه‌ و هه‌ڵاتووه‌.

 

تائێستاش پۆلیس و لایەنی پەیوەندیدار لەو وڵاتە هیچ سەرەداوێکیان لەبارەی رووداوەکەوە و هۆکارەکانی و رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکردووە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان