عێراق بە پێدانی قەرز هەوڵی گەڕاندنەوەی پەنابەران دەدات


نەتەوە  |   18:22:04 2019-09-25  |   (1,199) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌وه‌زاره‌تی "كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق"ـه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت، "له‌ به‌رنامه‌ی كاركردن و پێدانی قه‌رزی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، بڕی هه‌شت ملیۆن دینار ده‌درێته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ده‌روه‌ی وڵاته‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ عێراق.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌لی عه‌باس جه‌هانگیر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان توانیویه‌تی رێژه‌یه‌ك له‌ پاره‌ی به‌رنامه‌ی كاركردن و قه‌رزی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری به‌ده‌ستبهێنێت و ته‌رخانی بكات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی بژێویان به‌رزبكرێته‌وه‌و بتوانن له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا جێگیر ببن و بیر له‌ دووباره‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌كه‌نه‌وه‌.


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و به‌رنامه‌یه‌ سوودمه‌ند ده‌بن، وه‌ك قه‌رز پاره‌كه‌یان پێده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پرۆژه‌یه‌كدا به‌كاری بهێنن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا راهێنانیان پێده‌كرێت و ئاماده‌ ده‌كرێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌كانیان".





loading...











زۆرترین بینراوەکان