ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح لە نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان


نەتەوە  |   17:25:04 2019-09-25  |   (126) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆك كۆماری عیراق لە میانی پێشكەشكرنی وتارێك له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایدەگەیەنێت، "سوپا و حەشد و پێشمەرگە ڕۆڵی سەرەكیان هەبووە لە تێكشكاندنی داعش".
A+    A-

 

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە میانی پێشكەشكرنی وتارەكەی لە 74هەمین كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك ڕایگەیاند، لە ئێستادا كەشێكی لەبار هاتۆتە ئاراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا لە سەر بنچینەی دەستوور.


ناوبرا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "لە سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانەكان لە عیراق نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە چارەسەركردنی قەیرانەكان"، باسی له‌وه‌شكردووه‌، "سوپا و حەشد و پێشمەرگە توانیان داعش تێكبشكێنن، بەڵام لە ئێستادا پاشماوەی داعش بوونیان هەیە و خەریكی خۆ ڕێكخستنەوەن".


وتیشی، پێویستە كێشەی سوریا چارەسەر بكرێت و نیگەرانین لەو پێشهاتانەی لە كەنداو ڕوو دەدەن، چونكە ناوچەكەمان پێویستی بە جەنگێكی نوێ نیە،جەختیشی كردەوە، كە عیراق لەگەڵ ئێران لە ڕۆژهەڵاتەوە و لەگەڵ توركیا لە باكوورەوە پەیوەندی مێژوویی و كلتوری هەیە و دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان باشبێت.


دووپاتیشیكرده‌وه‌، "دەبێت چاكسازی ئەنجام بدرێت و گەندەڵی بنبڕ بكرێت و هەلی كار بۆ گەنجان بەدی بهێنرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان