حكومه‌ت تا كۆتایی ساڵ سه‌رجه‌م ئه‌م پاره‌یه‌ خه‌رج ده‌كات 


نەتەوە  |   13:59:52 2019-09-25  |   (3,579) جار خوێندراوەتەوە

loading...
جێگری سەرۆکی "پەرلەمانی عێراق" ئاشكرایده‌كات، تاکۆتایی ئەمساڵ سەرجەم پارەی جوتیاران دەدرێت.
A+    A-

 

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاندووه‌، " له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنیدا به‌پێی خشته‌یه‌ك و تا كۆتایی ئه‌مساڵ پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی کوردستان خه‌رج بکات".


جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، سه‌رۆك وه‌زیران داوای له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ خشته‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی کوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئاماده‌ بكات.


هاوكات ماڵپەڕی باسنیوز بڵاویكردۆته‌وه‌، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌نیازه‌ سه‌ردانی بەغدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بكرێت و شایستە داراییەکانی ساڵانی 2014، 2015 و 2016 جووتیارانی هەرێمی کوردستان خه‌رج بكات، کە بڕەکەی 557 ملیار دینارە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان