زانیاری نوێ‌ لەسەر دەستكاری پلەبەندی مووچە بڵاودەكرێته‌وه‌  


نەتەوە  |   20:55:52 2019-09-24  |   (850) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێكی "لیژنەی دارایی" له‌ پەرلەمانی عیراق، ئاماژە بەو هەوڵانە دەكات، كە دەخرێنەگەڕ بۆ دەستكاریكردنی یاسای خزمەتی شارستانی فیدڕاڵی، تا بە وتەی ئەو "لێوەی چارەسەری پلەبەندی مووچە بكرێت و دادپەروەری لە نێوان توێژەكانی كۆمەڵگەدا بهێنرێتەدی".
A+    A-

 

حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاندوه‌، "یاسای خزمەتی شارستانی فیدڕاڵی ڕەوانەی پەڕلەمان كراوە، خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ یاساكە كرا دوای ئەوەی هەندێك بڕگەی لێبەدەركرا، بەڵام ئەو یاسایە بەشێوەیەكی باش مامەڵە لەگەڵ پلەبەندی مووچەدا ناكات.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی خه‌ڵك وتیشی: "ئەو یاسایە جارێكی تر ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێتەوە، تا پلەبەندیەكی نوێی مووچە دابنێن و لێوەی دادپەروەری لەنێوان هەموو توێژەكانی كۆمەڵگەدا بهێنرێتەدی".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "یاسای خزمەتی شارستانی فیدڕاڵی ئێستا چارەسەری مووچەی نەكردووە، كە دەبێت بەشێوەیەكی ورد كاری لەسەر بكرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان