نه‌یمار پلان بۆ مێسی داده‌نێت


نەتەوە  |   20:47:21 2019-09-24  |   (272) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان "نه‌یمار دا سێلڤا" ئاشكرای ده‌كات، پلانی هه‌یه‌ له‌ پێگه‌ی باشترین یاریزانی جیهاندا شوێنی مێسی بگرێته‌وه‌.
A+    A-

 

نه‌یمار له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانی رایگه‌یاندووه‌، "له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌ڵه‌ی زۆرمكردووه‌، بۆیه‌ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ ئاسان نییه‌، به‌ڵام ئه‌و كاتانه‌شی هه‌ست به‌ بێ هیوایی ده‌كه‌م، توڕه‌ده‌بم و به‌ باشی له‌گه‌ڵ كه‌س په‌یوه‌ندی ناكه‌م، بۆیه‌ ئێستا هه‌وڵده‌ده‌م بارودۆخه‌كه‌ باش بكه‌م".


ده‌شڵێت: پێشتر زۆر هه‌ڵه‌م كردووه‌ و به‌ قورسی باجه‌كه‌م داوه‌، به‌ڵام پێموایه‌ ئه‌مه‌ كارێكی سروشتییه‌، ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ ژیان، هه‌روه‌ها ئێمه‌ له‌ دوای هه‌ڵه‌كان فێرده‌بین و پێشده‌كه‌وین".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "پێكانه‌كان خراپترین كاته‌كانن بۆ هه‌ر وه‌رزشوانێك، من دووجار دووچاری پێكانی قورسم بووم و نزیكه‌ی 6 مانگ له‌ یاریگه‌كان دابڕاوم، ئه‌مه‌ وایكرد ریتمی یاریكردن ون بكه‌م، به‌ڵام پێكانیش به‌شێكه‌ له‌ ژیانی پیشه‌گه‌رانه‌ی تۆپی پێ".


نه‌یمار له‌ باره‌ی پلانه‌كانی بۆ ماوه‌ی داهاتوو ئاشكرایكرد: "هه‌ر به‌ ساده‌یی ده‌ڵێم، پلان داده‌نێم بۆ ئه‌وه‌ی ببمه‌ باشترین یاریزانی جیهان"و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ شه‌وی رابردوو لیۆنێل مێسی خه‌ڵاتی زه‌ بێستی وه‌كو باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2019 به‌ده‌ستهێنا.





loading...