بەرهەمهێنانی كارەبا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات


نەتەوە  |   15:30:40 2019-09-24  |   (121) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای "عیراق" ئاشكرایده‌كات، توانیویانە ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبای نیشتیمانی بۆ زیاتر لە 19 هەزار میگاوات بەرزبكەنەوە، كە تائێستا لە مێژووی عیراقدا هاوشێوەی نەبووە.
A+    A-

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەحمەد عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پڕبوونی بەنداوەكانی عیراقەوە لە وەرزی باران بارینی پێشوودا، سودی پێویست لە وێستگەكانی كارەبا وەرگیراوە و بڕی پێویست كارەبایان لێوە بەرهەمدەهێنرێت.


باسی لەوه‌شكردووه‌، بەردەوام دەبن لەسەر بەرزكردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ ئەوەی بتوانن بڕی پێویستی كارەبای نیشتیمانی بە بەردەوامی بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن.


ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌وه‌، وێستگه‌ی ئاوییه‌كان رۆڵی گه‌وره‌یان له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هه‌بووه‌ و ته‌نها له‌ وێستگه‌ی به‌نداوی موسڵ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ 50 مێگاواته‌وه‌ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ 640 مێگاوات.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان