زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 دەخرێتەڕوو


نەتەوە  |   12:57:15 2019-09-24  |   (4,583) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەم "هه‌فته‌یه‌دا" کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 6ی 2019ی مووچەخۆران دێت و وەزارەتی داراییش ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 دەست پێکردووە.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییه‌كان، وەزارەتی دارایی ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ی 2019ی فەرمانبەر و مووچەخۆران دەستپێکردووە، هه‌روه‌ها لەلایەن گەنجینەکانی سەر بە وەزارەتی داراییەوە وردبینی لەلیستی مووچەی مانگی 7ی تەواوی وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکان کراوە.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، دابەشکردنی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لە 5ی مانگەوە دەست پێ دەکات ئەگەر ئەو ڕۆژەش پشوو بێت دەکەوێتە ڕۆژی دواتر و خشتەی دابەشکردنەکەش هەروەک خۆیەتی و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایه‌ت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان