به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وەزارەتی بازرگانییه‌وه‌.. لەسەر ڕاگرتنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان 


نەتەوە  |   12:31:18 2019-09-24  |   (340) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی بازرگانی حكومەتی "عێراق" ئەو هەواڵانە سه‌باره‌ت به‌ ڕاگرتنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان ڕەتدەكاتەوە.
A+    A-

 

له‌ بەیاننامەیەكدا، كە لەلایەن وەزارتی بازرگانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، جه‌ختله‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌، وەزارەتەكەیان بەردەوام دەبێت لەسەر دابینكردنی مەوادەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بۆ پاشماوەی مانگەكانی ئەمساڵ، ئەمەش بە پشتبەستن بە یاسای بودجەی ساڵی 2019 كە پارەی پێویستی بۆ تەرخانكراوە.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، وەزارەتی بازرگانی لەمساڵدا 10 بەشی ماددەی ئاردی داناوە (3 بەش ماوە) و 8 بەشی بۆ زەیتی خۆراك و شەكر داناوە، كە دوو بەشی ماوە و 6 بەشی بۆ ماددەی برنج داناوە، كە دوو بەشی ماوە دابەش بكرێت.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، ئەو هەواڵانەی ناوبەناو لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكەوە بڵاودەكرێنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و ئامانج لێیان بەلاڕێدابردن و چەواشەكردنی ڕای گشتییە".


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان