ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا نەرمی ده‌نوێنێت


نەتەوە  |   18:49:30 2019-09-23  |   (112) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆكی فەرەنسا ئاشكرایده‌كات، تاران لە بارەی مەرجەكانی بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتۆن نەرمی نواندووە، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش باس لەوەدەكەن، هەڵگرتنی سزاكان رێگە بۆ دیداری سەرۆك كۆماری وڵاتەكەیان و سەرۆكی ئەمریكا خۆشدەكات.
A+    A-

 

ئیمانوێل ماكڕۆن، سەرۆكی فەرەنسا، كە لە ماوەكانی رابردوودا رۆڵی نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتۆن بینیووە، لەلێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌، ئێرانیەكان نەرمیان نواندووە لەبارەی مەرجەكانی دەستپێكردنی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا، بەڵام تا ئێستا سورن لەسەر ئەوەی كە سەرەتا واشنتۆن سزاكانی لەسەر تاران رابگرێت.
لای خۆشیه‌وه‌ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی خوازیاری دیدارە لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، بەڵام بەو مەرجەی پێشتر واشنتۆن سزاكانی سەر تاران هەڵبگرێت.
هاوكات عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران هێمای بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، هەڵگرتنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی دەرگای دانوستانی راستەقینە لەگەڵ ئەمریكا دەكاتەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان