سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق به‌ڵێنێك به‌جوتیارانی هه‌رێم ده‌دات


نەتەوە  |   12:11:52 2019-09-22  |   (4,222) جار خوێندراوەتەوە

loading...
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ئاشكرایده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵێنیداوه‌ به‌پێی خشته‌یه‌ك تاكۆتایی ئه‌مساڵ، سه‌رجه‌م شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران خه‌رج بكات.
A+    A-

 

له‌ لێدوانێكدا به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندوه‌، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر چاومان به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه‌وت و داوای خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جوتیارانمان لێكرد بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2105، 2016).


ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵێنیدا له‌ماوه‌ی داهاتوو خشته‌یه‌ك داده‌نێن و به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ شایسته‌ی دارایی هه‌موو جوتیارانی عیراق به‌ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ پێش كۆتایی ئه‌مساڵ خه‌رج ده‌كه‌ن".


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان