وردەكاریی دانوستانەكانی نیوان هەرێم و بەغدا ئاشكرادەكرێت  


نەتەوە  |   15:07:43 2019-09-21  |   (176) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عیراق، وردەكاریی كۆبوونەوە و دانوستانەكانی ئەم دواییەی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا ئاشكرا دەكات.
A+    A-

 

حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكدا بۆ سایتی خەڵك رایگه‌یاندووه‌، حكومەتی هەرێم بەڵێنیداوە بە مەرج، 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) بكات و بە هەمان شێوە داهاتی مەرزەكان بداتە حكومەتی فیدراڵ.


وتیشی: "حكومەتی هەرێم قەرزاری كۆمپانیا بەرهەمهێنەكانی نەوتە لە هەرێم بەهۆی بڕینی بودجەی ساڵای 2014 و 2015 و 2016 و 2017، لە سەردەمی حكومەتەكانی مالیكی و عەبادی".


ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: هەرێمی كوردستان پێیوایە ئەو قەرزانە پێویستە لەلایەن بەغداوە بدرێنەوە، چونكە هەرێم بەهۆی بڕینی بودجە و مووچەی هەرێمەوە ناچاربووە گرێبەست لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە بكات، تا لێوەی بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی بدات.


به‌وته‌ی حەسەن ئاڵی، "ێشكەوتنی باش لە دانوستانەكاندا هێنراوەتە دی، شاندنی بەغداش كە لەم ماوەیەی دواییدا سەردانی هەولێری كرد، بەڵێنیداوە ئەو بابەتە بخاتەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران، ئەگەرێكی زۆریش هەیە ئەو قەرزە بە چەند بەشێك لەلایەن بەغداوە بدرێتەوە و لەبەرانبەردا حكومەتی هەرێمیش بەڵێن دەدات دەستبەجێ‌ و بەشێوەیەكی ڕۆژانە ئەو نەوتەی بۆی دیاریكراوە، ڕادەستی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)ی بكات".


ئەو پەرلەمانتارە گەشبینی خۆی خستەڕوو بەرانبەر بە ڕێكەوتنی هەرێم و بەغدا، بە تایبەتیش لە سایەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی و حكومەتی نوێی هەرێم.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان