کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی دەستپێکرد


نەتەوە  |   18:52:37 2019-09-20  |   (174) جار خوێندراوەتەوە

loading...
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە "شاری سلێمانی" دەستپێیکردو تێیدا چەند پرسێک تاوتوێدەکات.
A+    A-

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی ٢٠/٩/٢٠١٩، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەسەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و بەئامادەبوونی د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح دەستیپێکرد.


هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان، کۆبوونەوەکە درێژەپێدەری کۆبوونەوەکەی ھەولێری مەکتەبی سیاسییە، کە نەکرا و تێیدا باس لەئامادەکارییەکانی کۆنگرەو کارەکانی لیژنەی باڵای کۆنگرە دەکرێت و تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پۆستەکانی یەکێتی لەکابینەی نوێی حکومەت.


هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، لەکۆبوونەوەکەدا باسی رووداوەکەی دوێنێی بازگەی ھەولێر دەکرێت، کە تێیدا رێگری کرا لەمەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بچێتە ھەولێر.





loading...











زۆرترین بینراوەکان