له‌پارتییه‌وه‌ نوێترین زانیاری له‌باره‌ی رێككه‌وتنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ بەغدا ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   18:38:24 2019-09-20  |   (399) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەرپرسی "لقی بەغدای پارتی" رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆكان لە نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەكی گونجاو و لەو بارەیەشەوە هەنگاوی باش نراون.
A+    A-

 

شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی پێنجی بەغدای پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەری فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە: "هاتنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و لە بەغداشەوە بۆ هەرێم باشە و چاوەڕوانی هەنگاوی باش دەكرێت بۆ رێككەوتن و قۆناغی باش لەو بارەیەوە بڕدراون، بەڵام زۆر شتیش ماوە پێویستی بە لێكگەیشتنە".


وتیشی: "هەوڵی جددی هەن لە ‌لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغداوە بۆ چارەسەری ئەو گرفتانەی لە ‌نێوان هەردوولادا هەیە، پاكێجەكانی هەرێمی كوردستان بریتین لە داخوازی خەڵكی كوردستان و بەردەوامیش دەبین لە گفتوگۆكان، لە بەغداش لێكگەیشتنی باش لەو بارەیە‌وە هەیە".


وەك ئەو بەرپرسەی پارتی رایگه‌یاندووه‌، "ئەو گرفتانەی لە ‌نێوان هەولێر و بەغدادا هەن، گرفتی حكومین، بەڵام نێوانگیریی سەرۆكایەتییەكان گرنگە،‌ بەتایبەت سەردان و دیدارەكان، گرفتی ئێمە لەگەڵ بەغدا سیاسییە، نەك ئیداری، ئەوەش كاریگەریی خراپی كردووەتەوە سەر سروشتی ئیداری".


ئەوەیشی خستەڕوو: "بەغدا و هەولێر ئامادەباشییان بۆ پرسی بودجەی 2020ی عیراق كردووە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان