وەزیری دارایی بڕیارێکی دەرکرد


نەتەوە  |   18:33:34 2019-09-20  |   (887) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم بڕیارێکی لەبارەی "گواستنەوەی پۆستەی هەرێم" دەرکرد.
A+    A-

 

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، كه‌ واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و تێیدا رەزامەندی دراوە لەسەر نوێکردنەوەی گواستنەوەی پۆستەی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو وڵاتانی جیهان لە رێگەی کۆمپانیای (الاتجاه العراق) بە هێڵی ئاسمانی (المملکە الاردنیە) بەبڕی 7 هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک.


لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەش هاتووه‌، ئەم نوێکردنەوەیە بۆ ماوەی یەک مانگ لە 1/9/2019 تا 30/9/2019 درێژ دەکرێتەوە، بەمەرجێک لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم رێکەوتە رێکاری تەندەرین ئەنجام بدرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان