واده‌ی باران بارین راگه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   17:23:44 2019-09-20  |   (1,033) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وا "دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما" له‌ عێراق و هه‌رێم تاوه‌كو سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به‌رده‌وام بێت، هاوكات واده‌ی باران بارین ئاشكرا ده‌كرێت.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ واسق سه‌لامی، شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ هه‌فته‌یه‌ی یه‌كه‌می مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ گۆڕانكاریه‌كی زۆر له‌ كه‌ش و هه‌وای عێراق روو ده‌دات.


لای خۆشیه‌وه‌ شاره‌زایه‌كی تری بواری كه‌شناسی "سادق عه‌تیه‌" ئاشكرایكردووه‌، تاوه‌كو سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌ كه‌ش و هه‌وای شاره‌كانی عێراقدا روونادات، به‌ڵام ئه‌وكات به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی سه‌رما له‌ ئه‌وروپاوه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن و باران بارینیش دستپێده‌كات.





loading...











زۆرترین بینراوەکان