لیستی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕێكده‌خرێته‌وه‌؟


نەتەوە  |   12:54:03 2019-09-20  |   (1,451) جار خوێندراوەتەوە

loading...
جۆرێك لە بۆچونی زاڵ لای "حكومەت و پەرلەمانی عیراق" دروستبووە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوودا، بە مەرجێك حكومەتی هەرێم هاوكاری عیراق بكات لە چەند ڕوویەكەوە.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندوه‌، هیچ گروپ و فراكسیۆنێك لەگەڵ بڕینی مووچە نییە، بەڵام بەو مەرجەی ڕێكخستنەوە لە مووچە بكرێت.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی خه‌ڵك وتیشی: "ئەوان دەڵێن دەبێت لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕێكبخرێتەوە، یان مووچە ڕاستەوخۆ بدرێت بە فەرمانبەرانی هەرێم".


گومانی عیراق لە ناردنی مووچەی ساڵی داهاتوو لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە حكومەتی هەرێم ئەو پارەیە بۆ مووچە خەرج ناكات، بۆ نمونە هەر لەمساڵدا سێ‌ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا ناردوویەتی.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان