فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە و فەرمانی چۆڵکردنی ئەم ناوچەیە درا


نەتەوە  |   17:03:43 2019-09-19  |   (257) جار خوێندراوەتەوە

loading...
فڕۆکەیەکی سەربازیی بەلجیکا لە جۆری  F16ی لە شارۆچکەی پوڵڤیگنەر-ی خۆرئاوای فەڕه‌نسا کەوتە خوارەوە و زانیاریش لەبارەی چارەنووسی تیمی فڕۆکەوانییەکەیەوە ئاشکرا دەکرێت.
A+    A-


ئاژانسی هاواڵی ئاسۆشێتد پرێس لە هەواڵێکیدا رایگەیاندووە کە فڕۆکەکە لە جۆری F-16 ی ئەمریکی بووە، یەکێک لە فڕۆکەوانەکانی رزگارکراوە، بەڵام یەکێکی دیکەیان لەکاتی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکەدا کەوتووە بەسەر هێڵێکی کارەبادا.

 

تیمەکانی فریاگوزاریی لە هەوڵی هێنانە خوارەوەی فڕۆکەوانەکەدان و تائێستا باری تەندروستی ئەو فڕۆکەوانەیان ئاشکرا نەکراوە.

 

بەگوێرەی وتەبێژی پۆلیسی ئەو شارۆچکەیە، هیچ دانیشتوویەکی ناوچەکە بەهۆی رووداوەکەوە زیانی گیانیی پێ نەگەیشتووە، بەڵام بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە فەرمانی چۆڵکردنی ناوچەکانی نزیک لە رووداوەکە دەرکراوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان