ھۆکاری دواکەوتنی پارەکەی بەغدا بۆموچە ئاشکرا دەکرێت


نەتەوە  |   12:42:27 2019-09-18  |   (2,083) جار خوێندراوەتەوە

loading...
جێگری دووەمی "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق"، ھۆکاری دواکەوتنی پارەکەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ده‌خاته‌ڕوو، هاوكات واده‌ی ناردنی پاره‌كه‌ش بۆ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-

 

د.بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندوه‌، وەزیری دارایی حکومەتی عیراق، دەتوانێت ھەموو مانگێک لەیەک وادەدا ئەو پارەیەی بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تەرخانکراوە، رەوانە بکات، بەڵام ئەو داھاتەی کە دەگاتە دەستی وەزارەتی دارایی، مەرج نییە لەیەک کاتدا بگاتە ھەرێمی کوردستان.


ناوبراو وتیشی: یەکێکی دیکە لەگرفتەکان ئەوەیە کە زۆرکات بەھۆی نەبوونی پارەی نەختینەی پێویست، یاخود دواکەوتنی ناردنی پارە لەبانکی ناوەندییەوە بۆ وەزارەتی دارایی، نادرنی پارەکەش بۆ ھەرێم دوادەکەوێت، بەڵام ھەرچۆنێک بێت پارەکە تاپێش کۆتایی مانگ دەگاتە ھەرێمی کوردستان.


جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتی، ئەو کێشەیە تەنھا لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا نییە، بەڵکو زۆربەی پارێزگاکانی عیراق کێشەی درەنگ گەیشتنی پارەیان ھەیە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان