فراكسیۆنی یەكگرتوو راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ 


نەتەوە  |   20:28:15 2019-09-17  |   (132) جار خوێندراوەتەوە

loading...
فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، "بۆ وەرزی نوێی یاسادانان پێنج پێشنیازە یاسایان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد".
A+    A-

 

لە ڕاگەیەنراوێكدا فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌، ئەمڕۆ سێشەممە 17/9/2019 پێنج پێشنیازە یاسایمان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد، بە ئومێدی ئەوەی پەرلەمان بتوانێت لە داهاتوویەكی نزیكدا بیخاتە بەرنامەیكاری دانیشتنەكانی بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت.


له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، پێشنیازە یاساكان سوود بەخشن بۆ هاووڵاتیان بە گشتی لە هەرێمی كوردستان، كە هەریەك لە (پێشنیازە یاسای بیمەی تەندروستی، داواكاری گشتی لە هەرێم، دەستكەوتی ناڕەوا، هەمواركردنەوەی یاسای باج و دەرامەت، هەروەها پێشنیازە یاسای بەركاركردن و هەمواری جێبەجێكردنی یاسای سندوقی گەڕاندنەوەی پارەی عیراق لە هەرێمی كوردستان)ی لە خۆگرتووە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان