بارسێلۆنا سزا ده‌درێت


نەتەوە  |   19:41:52 2019-09-17  |   (128) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئیسپانیا مه‌ترسی ئه‌وه‌ له‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌یه‌ یارییه‌ك به‌بێ جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی ئه‌نجام بدات.
A+    A-

 

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ دادوه‌ری راسپێردراو بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌و سكاڵایه‌ی یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید له‌ دژی بارسێلۆنا تۆماریكردووه‌، سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌ستكردنی یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نتوان گریزمانی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی، پێشنیازی كردووه‌ بارسا به‌ 300 هه‌زار یۆرۆ سزا بدرێت.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دادگا پێیوایه‌ ئه‌و سزایه‌ كه‌مه‌ و پێشنیازێكی دیكه‌ هه‌یه‌، كه‌ داوا ده‌كات بارسا به‌وه‌ سزا بدرێت كه‌ یه‌كێك له‌ یارییه‌كانی له‌ لالیگا له‌نێو كامپ نودا به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر ئه‌نجام بدات.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر میگێل ئانخێل جیل مارین، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌تلێتیكۆ مه‌درید رایگه‌یاندبوو، كه‌ ئه‌وان به‌ڵگه‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه‌ بارسا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و پێشوه‌خته‌ دانوستانی له‌گه‌ڵ گریزمان كردووه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان