پڕۆژەیاسایه‌ك 100 ملیار دینار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگێڕێتەوە


نەتەوە  |   19:32:00 2019-09-17  |   (179) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رۆژی سێشەممە، "پەرلەمانی كوردستان" لەسەر چەند تەوەرێك كۆبووەوە، پەرلەمانتارێكیش پێیوایە، كە پڕۆژەی گرنگتر له‌و ته‌وه‌رانه‌ هەبووە كە پێویست بووە گفتوگۆی لەسەر بكرابووایە و دەنگی پێویستی لەسەر بدرابوایە.
A+    A-

 

سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا رایگەیاندوه‌، "رۆژی سێ شەممە كۆبوونەوەی ژمارە یەكی ئەم وەرزەی یاسادانان بوو، خوێندنەوەی یەكەم بۆ كۆمەڵێك لە پێشنیازەیاسا كرا و هەروەها خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆ كرا و داوای بەركاركردنی هەندێك یاسا عێراقییەكانیش كرا".


وتیشی، "بە شێوەیەكی گشتی كۆبوونەوەكە باش بوو، بەڵام دەكرا باشتر بوایە چونكە پڕۆژەیاسای گرنگتر هەبوو، بۆ نموونە پڕۆژەیاسای چاكسازی، كە 250 هەزار لە فرەمووچەیی و بندیوار چارەسەر دەكات و نزیكەی 100 ملیار دیناریش دەگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حكوومەتی هەرێم".


ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌، لەبارەی هەمواركردنەوەی بەشێك لە ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان وتی: "هەندێك ماددەی پەیڕەوی ناوخۆ داواكراوە بگۆڕدرێت بۆ نموونە پێشووتر هەر پەرلەمانتارێك لە فراكسیۆنەكەی بچووبوایە دەرەوە و مافی پەرلەمانتاری لێ دەسەندرایەوە و ئێستا ئەم ئازادییە زیاتر دراوە بە پەرلەمانتار و بەپێی هەموارە نوێیەكە، پەرلەمانتار دەتوانێت لە پەرلەمان بمێنێتەوە".  
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان