وەزارەتی دارایی بڕیارێکی دڵخۆشكه‌ری ده‌ركرد.. تایبه‌ته‌ به‌ موچه‌


نەتەوە  |   17:12:07 2019-09-17  |   (2,772) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی "هەرێم" بڕیارێکی لەبارەی خەرجکردنی مووچەی هەزاران خاوەن پێداویستی تایبەت دەرکرد.
A+    A-

 

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری كه‌ واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و تێیدا ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی یەک ملیار و 704 ملیۆن و 300 هەزار دینار وەک مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت، کە دووبارە لە لێژنەکانی پزیشکی تێهەڵچوونەوە پشکێنراون و رێژەی یاسایی خاوەن پێداویستی تایبەتیان پێدراوە.


به‌پێی نوسراوه‌كه‌، ئەو مووچەیە بۆ مانگی کانوونی یەکەمی 2018ـەیە بەپێی لیستی هاوپێچ بۆ پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) ئیدارەی گەرمیان بەمەرجێک پەسەندی وەزارەتی داراییان هەبووبێت و لە پشکنینی نوێ و پزیشکی دەرچووبن، پارەکەش هەریەک لەسەر بوودجەی بەرێوەبەرایەتی خۆی خەرج دەکرێت.


جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/9/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر لە ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوکردبووەوە، "لەم هەفتەیەدا مووچەی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته‌كانی دەرچوو لە لێژنە پزیشكییەكان خەرج دەكرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان