ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆ موچه‌


نەتەوە  |   12:18:32 2019-09-17  |   (1,277) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بانكی ناوه‌ندی "عیراق" ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌دات و به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری ئه‌و بانكه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ موچه‌ی ئه‌و مانگه‌ نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم".
A+    A-

 

مانگانه‌ حكومه‌تی‌ عیراق بڕی‌ 454 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ده‌نێرێت، به‌ڵام بۆ مانگی‌ شه‌ش تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ نه‌نێردراوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ به‌خاوی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


له‌وباره‌یه‌وه‌ عابد ساڵح مزوری،‌ به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ڕایگه‌یاندوه‌، "تائێستا هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا تایبه‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نییه‌، ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین تا دابه‌شكردنی‌ موچه‌ خێرا بكه‌ین".


وتیشی‌:"هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی‌ پاره‌كه‌ دیارینه‌كراوه‌، چونكه‌ مانگانه‌ له‌دوای‌ 15ی‌ مانگه‌وه‌ پاره‌كه‌ ده‌نێردرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان