هەڵویستی حكومەتی هەرێم لەبارەی پاشەكەوتی موچەوە بڵاودەكرێتەوە


نەتەوە  |   16:36:21 2019-09-16  |   (2,094) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لیژنەی "دارایی" لەپەرلەمانی عیراق رونكردنەوە لەبارەی كۆبونەوەكانیان لەگەڵ حكومەتی عیراق دەدات و ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت، بۆدانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی بەغدا دەكات و دەشڵێت"پێمانراگەیاندون كە دۆخی بەغدا لەو ئاستەدا نییە قەرزی حكومەتی هەرێم بداتەوە".
A+    A-

 

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندوه‌، ناكرێت حكومەتی هەرێم باس لەوە بكات كە بانگهێشتی لیژنەكانی پەرلەمانی عیراق دەكات، چونكە ئەندامانی پەرلەمانی عیراق ناكرێت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بانگهێشت بكرێن و باشتروایە هەرێم خۆی لەوجۆرە پرۆتۆكۆلانە بەدووربگرێت.


رونیشیكردەوە، حكومەتی هەرێم لەدواكۆبونەوەدا بەئێمەیان راگەیاندووە كە بەغدا 24 ملیار دۆلاری هەرێم قەرزارە و ئەگەر حكومەتی فیدراڵ ئامادە بێت ئەو قەرزانەی هەرێم بداتەوە دەتوانن میكانیزمێك بۆدانەوەی موچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران دابنێن.


وتیشی: بەپێی وتەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بێت ئەگەر بەغدا قەرزەكانی هەرێم نەداتەوە ناتوانن پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران بدەنەوە، ئێمەش بەروونی پێمان راگەیاندون كە دۆخی بەغدا لەو ئاستەدا نییە قەرزی حكومەتی هەرێم بداتەوە.


شیروان میرزا له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی وتی: "ئەگەر حكومەتی هەرێم یاسای چاكسازی جێبەجێبكات نزیكەی 100 ملیۆن دۆلارێكی بۆدەگەڕێتەوەو لەوحاڵەتەدا دەتوانێت مانگانە رێژەیەك لەپاشەكەوتەكە بۆ موچەخۆران بگەڕێنێتەوە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان