فۆرمی وانه‌بێژی به‌سه‌ر ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگا دابه‌شده‌كرێت


نەتەوە  |   17:38:56 2019-09-14  |   (270) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "په‌روه‌رده‌ی قەزای کفری" فۆرمی وانه‌بێژی به‌سه‌ر ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگای سنوورەکە دابەشدەکات، بەرپرسێکیش له‌وباریه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

له‌ لێدوانێكدا ئیسماعیل سه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كفری رایگه‌یاندوه‌: له‌ سنووری په‌روه‌رده‌ی كفری ده‌ستده‌كه‌ین به‌ دابه‌شكردنی فۆرمی وانه‌بێژی به‌سه‌ر ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ خوێندنی وه‌رزی 2019-2020.

ناوبراو وتیشی: "ئه‌و ده‌رچووانه‌ ده‌توانن فۆرم وه‌گرن كه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ و په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت یان كۆلێژی زانست له‌ به‌شه‌كانی فیزیا و كیمیا و زینده‌وەرزانی و بیركاری له‌ گه‌ڵ كۆلێژی ئاداب و زمانی ئینگلیزی و هه‌روه‌ها په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان یان به‌شی ئینگلیزی په‌یمانگا".


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر 9ی به‌یانی بۆ 12 نیوه‌ڕۆ له‌ یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ فۆرم دابه‌شده‌كه‌ین و تاوه‌كو 19ی ئه‌یلول به‌رده‌وامی ده‌بێت. 


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای پشكنینی فۆرمه‌كان به‌پێی پێویستی میلاكات وانه‌بێژ وه‌رده‌گرین و له‌ 1ی 10ی 2019 ناوه‌كان ئاشكراده‌كه‌ین و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تائێستا نازانین چه‌ند وانه‌بێژمان پێویسته‌ بۆیه‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌رده‌گیرێن هێشتا نادیاره‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان